بە 151 هەزار و 50 دینارە

دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

964+

وریا فەتاح

تادێت، بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار بەرەو بەرزبوونەوەى دەڕوات و ئەمڕۆش زیاتر گۆڕانکارى زیاتر روویدا و دۆلار دابەزى.

بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10:45 خولەک بەم شێوەیە مامەڵە بە دراوەکانەوە دەکرێت:

100 دۆلار بە 151 هەزار و 50 دینارە

100 یۆرۆ بە 163 هەزار و 500 دینارە

100 پاوەند بە 193 هەزار و 750 دینارە.

یەک ملیۆن تمەن بە 25 هەزار دینارە

جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، دوێنێ بە 964ـى وتبوو، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا دوو 500 ملیۆن دۆلارى کاشى بۆ عێراق ناردووە، بۆیە بەهاى دینار بەرز بووەتەوە.

پێشبینیش دەکات، بەهاى دینار زیاتر بەرز ببێتەوە و دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار داببەزێت.

تادێت بەهاى دۆلار دادەبەزێت

تادێت بەهاى دۆلار دادەبەزێت