زۆربه‌یان هێندراونه‌ته‌ شوێنه‌ گه‌رمه‌كان

به‌شێك له‌ هه‌نگى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل به‌فر دایپۆشیون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زۆربه‌ى هه‌نگی هه‌نگه‌وانه‌كان له‌ كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل هێندراونه‌ته‌وه‌ و له ‌شوێنه‌ گه‌رمه‌كان داندراون، بەڵام به‌شێك له‌و به‌شه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌و بناره‌ ماوه‌ به‌فر دایپۆشیون.

ساڵانه‌ له‌مانگى حوزه‌یران هه‌نگه‌وانه‌كان هه‌نگه‌كانیان ده‌به‌نه‌ ناوچه‌ كوێستانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل و به‌ر له‌وه‌ى به‌فریش ببارێت ده‌یانهێنه‌وه‌ شوێنه‌ گه‌رمه‌كان.

ئه‌سعه‌د خدر، یه‌كێك له‌و هه‌نگه‌وانانه‌ى بنارى قه‌ندیله‌ به‌ 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا هه‌نگی زیاتر له‌ هه‌شت هه‌نگه‌وان له‌ كوێستانه‌كانى كانى شینكگه‌ له‌ بنارى قه‌ندیل ماوه‌ن و به‌فریشیان به‌سه‌ردا باریوه‌.

وتیشی “تاوه‌كو ئێستا به‌فره‌كه‌ زیانى پێنه‌گه‌یاندوون به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ زووی نه‌گوازرێنه‌وه‌ هه‌نگه‌كان سڕ ده‌بن و زیانیان پێده‌گات”.

به‌پێی چه‌ند دیمه‌نێك، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خاوه‌ن هه‌نگه‌كان به‌ ئۆتۆمبێل له‌رێگان به‌ره‌و كوێستانه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كانیان بهێننه‌وه‌.

هەنگەوانانی باڵەکایەتی زیانی زۆریان پێگەیشت

هەنگەوانانی باڵەکایەتی زیانی زۆریان پێگەیشت