گوندى كاسكان گه‌وره‌ترین كونه‌پێستى لێیه
له بنارى قه‌ندیل كاتى ده‌رهێنانى په‌نیره له كونه‌پێسته‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به ده‌رهێنانى په‌نیر له كونه‌پێسته‌كانى بنارى قه‌ندیل، گه‌ورترین كونه‌پێستیش كه‌وتووه‌ته گوندى كاسكانى ئه‌م بناره، كه ساڵانه زیاتر له 20 تۆن په‌نیری لێ داده‌ندرێت.
کونەپێست، شوێنێكی سروشتییه و بەهۆی گۆڕانکاری سروشتەوە، له به‌شێك له ناوچه شاخاوییه كوێستانییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئاژه‌ڵداران بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنى به‌رهه‌مه شیرییه‌كان به‌تایبه‌تیش په‌نیر به‌كارده‌هێنن.
سامان كاسكانى، خه‌ڵكى گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیله به 964ـى وت، گه‌ورەترین كونه‌پێست له سنوورى گونده‌كه‌یاندا هه‌یه كه په‌نیری زۆربه‌ى ئاژه‌ڵدارانى بنارى قه‌ندیلى لێ ده‌پارێزرێت و شوێنى زیاتر له 20 تۆن په‌نیرى لێ ده‌بێته‌وه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى كونه‌پێسته‌كه‌ى لێیه ناوى وارمیشكه، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه ئاژه‌ڵداره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاریان هێناوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵانه له به‌هاران كاتى دۆشینى ئاژه‌ڵ په‌نیر دروستده‌كرێت و له‌و كونه‌پێسته داده‌ندرێت و پێش به‌فربارینیش په‌نیره‌كه‌ى لێ ده‌رده‌هێندرێت.
روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به‌ده‌رهێنانى ئه‌م په‌نیرانه و به‌شێك له ئاژه‌ڵداران بۆ خواردنى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دروستیان كردووه، له بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن.