دیمه‌نێكی وۆڕكشۆپهكهى ده‌زگاى مین له‌گه‌ڵ رێكخراوى هاندیكاچ... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌رێم.
زياتر له 13 هەزار كه‌س به‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نى كه‌وتوون
داوا له رێكخراوى هاندیكاپ ده‌كرێت یارمه‌تییه‌كانى بۆ قوربانییه‌كانى مین له‌هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم داواى له رێكخراوى هاندیكاپ كرد هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى بۆ قوربانیانى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وۆڕكشۆپێك ئه‌نجامدرا گكه تیایدا ده‌سته‌ى په‌ككه‌وته‌ى عێراقیش به‌شداریان تێدا كردبوو.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، وۆڕكشۆپه‌كه بۆ زیاتر پێداچوونه‌وه بوو بۆ یارمه‌تییه‌كانى ئه‌م رێكخراوه بۆ قوربانیانى مین و ته‌قه‌مه‌نى له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “داوامان كردووه یارمه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وام و فراوانتر بكرێت و رووپێوێكیش بكرێت بۆ قوربانییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و ئاماژه‌ى كه ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم به 964ـى داوه، له هه‌رێمی كوردستاندا 13 هه‌زار و 592 كه‌س وه‌كو قوربانیانى مین و ته‌قه‌مه‌نى تۆمار كراون، كه به‌شێك له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێكیشیان كه‌مئه‌ندام و په‌ككه‌وته بوونه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌نیا له‌مساڵدا هه‌شت كه‌س له هاوڵاتى ئاسایی به‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نى كه‌وتوون كه له‌ناویاندا پێنج كه‌سیان بریندار و سێ كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.