مامۆستاکە دەڵێ بوختانم پێ کراوە

مەلای گوندێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچووە، وتاری هەینی پێشکەش نەکرد

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی، دانیشتووانی گوندی سێکانی چوونەتە مزگەوتی گوند، کەچی “مەلای گوند” مامۆستا و پێشنوێژی گوند لەوێ نەبووە، قسە و باس بڵاو بووەتەوە، مامۆستا وتوویەتی، “مادەم لە هەڵبژاردن دەنگتان پێ نەداوم، خووتبەتان بۆ نادەم”.

ئەم قسەوباسە، کاردانەوەی نوێژخوێنانی لێ دەکەوێتەوە و مامۆستا ئاینییەکەش، کە دەڵێ خۆبەخشم لە گوندەکە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

گوندی سێکانی، لە ناحیەی سێگردكانی قەزای کۆیەیە 75 كیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، بەپێی ئەوەی 964 قسەی لەگەڵ ژمارەیەک دانیشتوو کردووە، ئەمڕۆ نوێژخوێنان چوونەتە مزگەوتی گوند، بەڵام مامۆستا ئامادە نەبووە، دواتر وا بڵاوکراوەتەوە، مامۆستا بەهۆی دەرنەچوونی و نەهێنانی دەنگی پێویست لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، کە کاندیدی پارتێکی ئیسلامی بووە، ئامادە نەبووە وتاری هەینی پێشکەش بکات.

گوندەکە 130 ماڵی تێدا نیشتەجێن، قسەیەک لەمو قسەیەک لەو دانیشتووانەکەی هەمووی زانیوویانە.

ئەوە کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە، قسەوباس کەوتووەتە دەم خەڵکی گوند و وتراوە مامۆستا هەڵوێستی وەرگرتووە، گوندی سێکانی نزیکە 130 ماڵ تێیدا نیشتەجێن، شەپۆلی بڵاوبوونەوەی قسەکە بێدەنگی شکاندنی مامۆستاکەی بەدوادا هات و لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، 12 ساڵە بە خۆبەخشی وتاربێژی دەکەم، ئەوەی ئەمڕۆ روویداوە، ئامادە نەبوونی خۆم بووە، بەهۆی دۆخی جەستەییمەوە.

مامۆستاکە ناوی فەرمان سێکانی-یە، لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ 964 نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ئێستا و لە داهاتوو لە خزمەتی خەڵکدام وەکو رابردوو، ئەوەی کردوومە نە بۆ دەنگ و نە بۆ پەڕلەمانە، بەڵکو پاداشتی دونیاییە، ئەمڕۆ من لەرووی جەستەییەوە هیچ ئامادەییەکم نەبووە بۆیە نەچوومەتە مزگەوت”.

مامۆستا ئاینییەکە نیەت پاکی خۆی دەردەبڕێت و هەینی داهاتوو لە مزگەوتە

مامۆستاکە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەڵێت، “لە رۆژی هەڵبژاردن ئەنجامێکی دیزاین کراو هاتە بەردەست و دیدی هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوە چەند کەسێکی دەروون نەخۆش هەستاون بە بڵاوکردنەوەی قسەیەکی هەڵبەستراو کە من وتوومە خەڵک دەنگی پێنەداوم بۆیە منیش وتارتان بۆ نادەم”.

مامۆستا جگە لە نیەتی گەڕانەوەی خۆی بۆ وتار و پێشنوێژی لە هەینی داهاتووەوە، بۆ خەڵکی گوندەکە نوسیووە، “بێ هیچ بەرامبەرێک، لە تەمەنمدا هیچ پاداشتێکم لێ وەرنەگرتوون، هەر لە سەرەتای کاندید بوونمەوە هەر جارە و قسە و بوختانێک هەڵدەبەستن، بەڵام من هەر بەردەوام دەبم دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی، لە مزگەوت بم یان لە ناو خەڵک ئەو جۆرە بوختانانە من ناوەستێنێت”.

ئەگەر دەتەوێت ببیتە پێشنوێژ و وتارخوێن داواکاری پێشکە...

ئەگەر دەتەوێت ببیتە پێشنوێژ و وتارخوێن داواکاری پێشکەش بکە

50 مامۆستای ئاینی داوای دامەزراندن دەکەن

50 مامۆستای ئاینی داوای دامەزراندن دەکەن