ئەوێ قەڵای داعشە

سەربازە عێراقییەکان بەنیازن لە مۆڵگەیەکی داعش نەمام بچێنن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ناوچەی وادی زاغیتونی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و كەركوك لە نزیك چیای حەمرین، مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە ناوبرا کە ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بە قەڵای گرنگی ئەو چەکدارانە ناوی بردووە.

پلانەکەیان وایە، دوای پاککردنەوەی ئەو ناوچە لە رووتەنییەوە بیکەن بە سەوزای و داری تێدا بچێنن.

لیوای پۆلیس ساڵح حەرز، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك رایگەیاندووە، پاش سەردانی سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق، چالاكییەكانیان لە بارەی پاككردنەوە و كردنەوەی رێگای وادی زاغیتون فراونتر كردووە، چونكە ئەو شوێنە یەكێكە لە قەڵا گرنگەکانی شانەکانی داعش.

بە قسەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، ئەو ناوچەیە بە چڕی و پڕی پاک دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتەوە بە شوێنێكی ئارام و مۆڵگەیەك بۆ چەکدارانی داعش، هەروەها بڕیاری وایە دوای پاككردنەوەی ناوچەكە 10 هەزار نەمام بچێنن.

ناوچەی وادی زاغیتونی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەدین و كەركوك لە نزیك چیای حەمرین، گرنگترین مۆڵگەی چەکدارانی داعشی تێدایە لە ناوچەکە، کە بەردەوام هێزە ئەمنییەکان بەسەرچاوەی مەترسی ناویان بردووە و لەو رێگایەوە چەندینجار شانەی چەکدارانی داعش هێرشی چەکدارییان ئەنجامداوە.

سودانى كوژرانى (والى)داعشى له‌ عێراق راگه‌یاند

سودانى كوژرانى (والى)داعشى له‌ عێراق راگه‌یاند

هەواڵگریی عێراق دەستی بەسەر کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی د...

هەواڵگریی عێراق دەستی بەسەر کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گرت