ناوەندی کوردستان پڕ ئەرشیفە

دەستنووسێکی مەولەوی شاعیر لە سەرەتای شەقامی مەولەوییە

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەگەر لە باخی گشتی سلێمانییەوە بچیتە سەرەتا مەولەوی، بە بەردەم ناوەندی کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوە تێدەپەڕی، ئەو ناوەندەی نزیکەی 250 هەزار بەڵگەنامە و شەش هەزار دەستنووسی تێدایە کە بەشێکیان ئۆرجنەڵ یان دیجیتاڵین.

ناوەندەکە، لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی جێگای کۆکردنەوە و پاراستنی ئەرشیفی نیشتمانی گەلی کوردە و سەدان دەستنووسی مێژویی تیادا هەڵگیراوە، کە ناوەندەکە دەستی کەوتووە یان بنەماڵەکانی شاری سلێمانی وەک ناوەندێک بۆ پاراستنی ئەرشیف، دەستنووس و بەڵگەنامەکان پێیان داون.

دەستنوسێکی دەگمەنی مەولەوی شاعیر لەم ناوەندەدا هەڵگیراوە، توانراوە بۆ یەکەمجار مۆری ئەو شاعیرە لە رێگەی ئەو دەستنووسەوە بدۆزرێتەوە، لە ناوەندی کوردستان بۆ دیکیۆمێنت و لێکۆڵینەوە، رۆژانە لە هەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگە مێژوییەکانن، دوای لێکۆڵینەوە بە دیجیتاڵی دەکرێن و هەڵدەگیرێن.

لە ناوەندەکەدا کە ساڵی 2019 دامەزراوە و لەلایەن دکتۆر هەردی مەهدی میکە، بەڕێوەدەبرێ لە سەرجەم بوارە جیاوازەکان نوسراوە مێژوییەکان ئەرشیف کراون و هەندێکیان نوسخەی رەسەنیان دەست نەکەوتووە و کۆپییەکیان وەرگرتووە یان وێنەی رەسەن بێت، بە شێوازی دیجیتاڵی هەڵگیراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

یەکەم دیداری کۆمەڵایەتی و کلتوری له باخی گشتی بەڕێوەچو...

یەکەم دیداری کۆمەڵایەتی و کلتوری له باخی گشتی بەڕێوەچوو