دیمەنێکی دەرەوەی بانکی چەمچەماڵ... وێنە؛ قایمقامییەتی چەمچەماڵ.
پشوو کارەکانی رانەگرتووە
موچەخۆرانی سنوری قەزای چەمچەماڵ بڕۆن بایۆمەتری بکەن
+964
ژێوار خدر
ئەگەر موچەخۆریت و لە چەمچەماڵی و بایۆمەتریت نەکردووە، کێشەت نەبێ و ئەمڕۆ دەتوانی سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەیت و بێ کێشە مامەلەکەت بکەیت، چونکە کاریان بە پشوو نییە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024، قایمامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بلاوکردەوە و رایگەیاند، سەرەڕای پشووی فەرمی، تا چەند کاتژمێری داهاتوو لە بانکی چەمچەماڵ بایۆمەتری و یوپی ئێنی موچە بۆ موچەخۆرانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکرێت.