40 رۆژ دەخایەنێت

وەزارەتی پەروەدە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوونی راگەیاندووە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە راگەیاند کە لە خوێندن دابڕاون یاخود هەر نەچوونەتە بەر خوێندن و تا 16 رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی یونسێف، لە ژێر دروشمی “پەروەردە بۆ هەمووان“ هەڵمەتێکی راگەیاندووە و دەیەوێت جارێکی دیکە لە رێگەی خوێندنی ئاسایی، نائاسایی، خوێندنی ئۆنلاین یان خوێندنی دەرەکی دەرفەتی خوێندن دابین بکات بۆ ئەو کەسانەی کە دابڕاون، یان هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن.

هەڵمەتەکە لە دەستپێکی دەوامی خوێندن، واتە لە رێکەوتی 1.10.2024ـەوە دەستیپێکردووە و 16 رۆژی دیکە تەواو دەبێت.

ئامارەکانی رووپێوییەکی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەریدەخەن، هەزار و 446 منداڵ لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لەو ژمارانەش 55% لە خوێندن دابڕاون و 9% هیچ خوێندەوارییان نییە، هاوکات بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێت، زیاتر لە یەک ملیۆن مێردمنداڵی عێراقی بێبەشن لە خوێندن.

هەروەها بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکەی 244 ملیۆن منداڵ و تازەپێگەیشتوو لە سەرانسەری جیهاندا لە خوێندن دابڕاون، نزیکەی 617 ملیۆن منداڵ و تازەپێگەیشتوو لە سەرانسەری جیهاندا ناتوانن بخوێننەوە، هەروەک نزیکەی چوار ملیۆن منداڵ و تازەپێگەیشتوو بەهۆی ئاوارەییەوە لە خوێندن دابڕاون.

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی دەک...

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی دەکرێتەوە