دیمه‌نێكی دواى واژۆكردنى یاداشتانامهكه... وێنه: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
یاداشتنامه‌یان واژۆ كرد
هه‌رێمی كوردستان و سعودیه پسپۆرییه پزیشكییه‌كانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى سعودیه یاداشتنامه‌یه‌كیان بۆ په‌ره‌پێدانى ئاڵوگۆڕى ئه‌زمونى له پسپۆرییه پزیشكییه‌كان واژۆ كرد.
یاداشتنامه‌كه له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و دەستەی سعودیە بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان واژۆ کراوه.
وه‌زاره‌ت ته‌ندروستى بڵاویكرده‌وه، یاداشتنامه‌كه هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو ئەنجوومەنەکە.
لایه‌كى دیكه‌ى واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە، پاڵپشتیکردنی خوێندنی پزیشکی و راهێنانی پیشەیی و رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ پەرەپێدانی کارمەندانی پزیشکیی و تەندروستی لە نێوان هەردوولا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەردوو ئەنجوومەنەکە دێت بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و پەرەپێدانی خوێندنی بەردەوام کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی چاودێری تەندروستی لە ناوچەکەدا.
واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە دواى ئه‌وه دێت کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بە فەرمی بانگێشتى وڵاتى سعودیه کرابوو بۆ به‌شدارى له پێشانگای تەندروستی جیهانی Global Health، كه لەلایەن دەستەی سعودی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان، رێكخرابوو.