گرافیک؛ 964+
زۆرترینیان له سلێمانى و كه‌مترینیان له هه‌ڵه‌بجه‌یه
ئاوه‌دانكردنه‌وه: هه‌فته‌ى داهاتوو 10 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هه‌رێم ده‌ڵێت له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه دابه‌شكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كات كه ژماره‌ى یه‌كه‌كان 10 هه‌زار دانه‌یه و دابه‌شی سه‌ر ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دابه‌شكردنى ئه‌م یه‌كانه‌ى ئاشكرا كرد و دابەشكردنهكهش ئەو هاوڵاتیانە ده‌گرێته‌وه کە پێشتر لە رێگای ئۆنلاینەوە فۆڕمی شایستهبووینانپڕكردبووهوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکەکان بەشێکیان تەواو بوون و هاوڵاتیان دەتوانن کلیلەکانیان وەربگرن، هەندێکیان تەواو نەبونه و بەشێکیشان وەکو بینا تەواو بوە به‌ڵام کارە خزمەتگوزارییەکانی ماوە.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بۆ دابه‌شكردنى یه‌كه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له هه‌ولێر هه‌زار و 340 یه‌كه، سلێمانى چوار هه‌زار و 10 یه‌كه، دهۆك دوو هه‌زار و 116 یه‌كه، هه‌ڵه‌بحه 192 یه‌كه، ئیداره‌ى گه‌رمیان 358 یه‌كه، ئیداره‌كانى راپه‌ڕین و زاخۆ هه‌ریه‌كه‌و 324 یه‌كه و ئیداره‌ى سۆرانیش 360 یه‌كه‌ی لێ دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی لیسته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى داواكارییان بۆ وه‌رگرتنى یه‌كه‌كان له‌رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه پێشكه‌ش كردووه بریتی بوونه له 23 هه‌زار 160 هاوڵاتى.