شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه
لیستێكی دیكه‌ى زه‌وى دابه‌شكردن به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه لیستێكی دیكه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لیسته نوێیه‌كه تایبه‌ته به شه‌هیدانى سه‌نگه‌رى ئه‌م پارێزگایه.
لیسته‌كه له 143 وارسی شه‌هید پێكهاتووه و داوایان لێكراوه له‌رۆژى 27.10.2024 كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ هۆڵى ئه‌خته‌ر خان بۆ وه‌رگرتنى زه‌ویه‌كانیان له‌رێگه‌ى تیروپشكه‌وه.
داواشی لێكردوون هه‌ره‌یكه‌یان ناسنامه‌ى شه‌هیدان و کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ى باری شارستانى له‌گه‌ڵ خۆیان ببه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی راگه‌یاندبوو، لیستێکیان بڵاوکردووەتەوە كه ناوی نزیکەی 590 شەهیدی تێدایە کە 272 یان شەهیدانی سەنگەرن و ئەوانی دیکەش شەهیدانی کیمیابارانن.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، لەوه‌ته‌ى ساڵی 2018 زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشنەکراوە.