لەناو چاکسازییەکان 30 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لەناو چاکسازییەکانی هەرێم 30 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون. بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکان دەڵێت: سەرجەمیان لە لایەن ژن و پیاوی زیندانییەوە بوون.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.
تۆڕی964 لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانەوە دەزانێت، هەر زیندانییەک ژن یان پیاو دەتوانێت لەگەڵ ژن یان پیاوێکی تری بەندکراو هاوسەرگیری بکات، بە مەرجێک هیچکام لە ژن یان پیاوەکە سزای لەسێدارەدانی نەبێت.
ئیحسان بابان، بەرێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێم بە تۆڕی964ـی راگەیاند: تا ئێستا 30 پڕۆسەی هاوسەرگیری لەناو چاکسازییەکان ئەنجام دراوە و سەرجەم ژن و پیاوەکانیش بەندکراو بوون.
دەشڵێت: ئەو هاوسەرگیرییانە لەنێوان ئەو ژن و پیاوانەدا روویداوە، کە پێشتر لەسەر خیانەتی هاوسەری و لەگەڵ یەکتر گیراون یان بەیەکەوە کەسێکیان کوشتووە.