ماوەکەی چوار کاتژمێرە

چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو لە کاتێکی دیاریکراو دادەخرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارباژێڕ، ئاگاداری شۆفێران دەکات لە رۆژی یەکشەممە 27.10.2024 و بۆ ماوەی چوار کاتژمێری رۆژانە، تونێلی پێشڕەو چوار رۆژ دەدەخرێ.

رێگەی بەدیل هەر ئەوەیە، لەو ماوەیەدا، رێگەی شاخ بەکاربهێنن، چونکە تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن تێیدا.

لەو ئاگادارییەدا کە بۆ شۆفێران بڵاویانکردووەتەوە و وێنەیەکی بە 964 دراوە، هاتوچۆی شارباژێڕ ئەوەشی وتووە، “لە رۆژی یەکشەممە، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت بۆ ماوەی چوا رۆژ، ئەوەش لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ”.

هاتوچۆی قەزاکە هۆکاری داخستنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوە و سیانەکردنی گڵۆپ و هەواکێشی ناو تونێلەکە دەبن، ئەو تونێلە هاتوچۆی شارباژێڕ بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

ماوه‌ى چوار شه‌و تونێلی پێشڕەو دادخرێت

ماوه‌ى چوار شه‌و تونێلی پێشڕەو دادخرێت