نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێم پەیامی پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە

964+

توانا نەقی

هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردنەوە ئاراستەی خەڵکی هەرێم کرد.

“به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ ده‌كه‌م” ئەمە پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمـی کوردستانە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە.

سەرۆکی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، “هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له‌ به‌هێزكردنى ره‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا، هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌كه‌، مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌”.

ئەمە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمە:

هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،

به‌ڕێزان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان،

به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له‌ به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونى بێ كێشه‌ى پرۆسه‌كه‌، مايه‌ى شانازى و پێزانينه‌. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌.

هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانتان له‌ په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ى له‌ گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه‌ و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتييان له‌ بانگه‌شه‌ و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا بينرا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌لى كوردستان مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له‌ چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه‌.

زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتييانى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و كۆششى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق، يوونامى و ته‌واوى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌دا، به‌شدار بوون. پابه‌ندى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كتان، كليلى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بوو. ده‌ستخۆشى و پێزانينمان ئاراسته‌ى هه‌مووان ده‌كه‌ين.