بۆ رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان

ئه‌وانه‌ى نۆره‌ى ئه‌مڕۆیان له‌ پاسپۆرتى هه‌ولێر گرتبوو سبه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و هاولاتیانه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان، سبه‌ى سه‌ردانان بكه‌ن.

هۆكارى گۆڕینى رۆژى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پشووى فه‌رمى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند.

ئاگاداری ئەو ھاولاتیانە دەکاتەوە کە نۆرەکانیان گواستراوە بۆ سبه‌ینێ رۆژی سێشەممە 22.10.2024، بۆیە پێویستە لە ھەمان کاتی نۆرەی پێشووتریان سەردان بکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.

پاسپۆرتى هەولێر لە بارەى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنى هاوڵاتی...

پاسپۆرتى هەولێر لە بارەى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە