بە رێژەیەکى کەم

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بەرز بووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەکە لە ئاستێکى کەمدایە.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ دووشەممە 21.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.48 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، كە 32 سەنت بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 67 سەنتە و بە هەمان شێوە یەک 45 سەنت بەرز بووەتەوە.

لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەوین کردەوە، ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت.

لەلایەکى دیکەوە، شارەزایانی بازاڕی نەوت و خودی رێكخراوی ئۆپێك پێشبینیی ئەوەیان كردووە چاوەڕوان ناكرێت بەو وەزعەوە خواست لەسەر نەوت زۆر بێت و نرخەكەی زیاتر بەرزبكاتەوە.

نرخى نەوت بەشێوەیەکى خێرا دابەزى

نرخى نەوت بەشێوەیەکى خێرا دابەزى