رێزان فەرەج وادەڵێت

“داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بە ئازادانە بچن دەنگ بدەن”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەندانیش هاوشێوەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئەمڕۆ بەشداری پڕۆسەی دەنگدانیان کرد و هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

رێزان فەرەجی هونەرمەند قسەی بۆ 964 کرد و وتی، پڕۆسەکە زۆر بە ئازادی بەڕێوە دەچێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بێن بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.

وتیشی، “دەنگمان بۆ هەر شوێنێک دابێت، ئاواتی من ئەوەیە نەک بۆ من، بۆ هەموو گەلی کورد کاری باش بکرێت، ئیتر بەسە خەڵک ماندووە.”

رێزان فەرەج لە رێگەی 964ەوە ئاشکراشی کرد، بەرهەمی نوێی بەدەستەوەیە بۆ کەناڵێکی ئاسمانی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سلێمانی دەیەوێت هەڵبژاردنێكی ئارام لە شارەكەیدا بەڕێو...

سلێمانی دەیەوێت هەڵبژاردنێكی ئارام لە شارەكەیدا بەڕێوەبچێت