سلێمانی

نەخوێندنەوەی پەنجەی دەنگدەر لە بنکەیەک 5%ـی تێپەڕاند

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری بنکەیەک لە سلێمانی بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان لەسەر ئامێری دەنگدان ناتوانن دەنگەکانیان بدەن.

پەیامنێری 964 چووەتە قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی و لەو بنکەیە تا ئێستا 5%ـێ دەنگدەر پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە.

یەکێک لەو دەنگدەرانە بە 964ـی وت، زۆرم پێناخۆشە ناتوانم دەنگ بدەم و لەوەتەی پەرلەمانی کوردستان هەیە دەنگ دەدەم کەچی ئێستا پەنجەمۆرم ناخوێنێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نابینایەک زوو خۆی فریای دەنگدان خست

نابینایەک زوو خۆی فریای دەنگدان خست