چوونەتە بنکەی دەنگدان
نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانییە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ زانین لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان، پارێزگاری شار هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازیکردووە لە کلۆدیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسیی و هاوکاریی هەڵبژاردن و تیمێکی هاوڕێی، ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2024 هاتوونەتە سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، گفتوگۆ لەسەر رەوشی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کراوە و دواتر سەردانی چەند ناوەندێکی دەنگدان لە ناو شاری سلێمانی کراوە.
زانراوە، جگە لەسەر ئاستی ناوخۆ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و 31 کونسوڵخانە و رێکخراوی بیانی ئاگاداری پرۆسەکە دەبن.
نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، لە ئاستێکی باڵای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکرێت، 16 کونسوڵخانە و 15 رێکخراوی بیانی یەک هەزا و 830 چاودێریان داناوە.
“109 میدیاکار لە 22 دەزگای میدیایی جیهانی، 53 لایەنی سیاسی، 98 رێکخراوی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 بریکار و چاودێری تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان و نۆ هەزار و 610 چاودێری ناوخۆیی پشت پێ بەستراو چاودێری پرۆسەکە دەكەن، هەروەها 48 دەزگای راگەیاندنی ناوخۆ بەشداری دەکەن لە رووماڵکردنی پرۆسەکە”، نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وا دەڵێت.