بڕۆنه‌ سایلۆكانى هه‌ولێر و قوشته‌په‌

سێشه‌ممه‌ى داهاتوو چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌ولێر دا‌به‌شده‌كرێت

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 22.10.2024 چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌ دابه‌ش بكرێت كه‌ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆكان له‌ هه‌ولێر كردووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جوتیاران ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانى هه‌ردوو سایلۆى هه‌ولێر و قوشته‌په‌ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و چاكانه‌ى له‌سایلۆكه‌یان به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێن له‌ زنجیره‌ 2298 ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو زنجیره‌ 2470، ئه‌وه‌ى تایبه‌تیش به‌ سایلۆى قوشته‌په‌ بریتییه‌ له‌ زنجیره‌470 تاوه‌كو زنجیره‌ 624.
جوتیاران ده‌توانن له‌ كاتژمێر 9:00ـی به‌یانی تاوه‌كو 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ له‌و سایلۆیانه‌ ئاماده‌ بن و ده‌شتوانن پاره‌كانیان له‌ بانكی به‌حركه‌ وه‌ربگرن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه‌ ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله‌) په‌سه‌ندكراوی ئه‌مساڵ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كردبێت پێویسته‌ دابه‌شنامه‌ی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ل بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان.

پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشتووه‌ و كۆتایی ئه‌م هه...

پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشتووه‌ و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت