سێ هەزار هاوڵاتی بەشدارییان کردووە

چوارەمین فێستیڤاڵی دانولە لە بامەڕنێ بەڕێوەدەچێت 

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

چوارەمین فێستیڤاڵی دانولە لە ناحیەی بامەڕنێ بەڕێوەدەچیت، یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکەش دەڵێت تا ئێستا سێ هەزار هاوڵاتی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 2024.10.19، چوارەمین فێستیڤاڵی دانولە بە چەندین بڕگەی وەک هونەری، فۆلکلۆری و کلتوری، و بەرهەمی خۆماڵی لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ لە سنووری قەزای ئامێدی بەڕێوەدەچێت.

ساڵح بامەڕنی یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، بۆ ساڵی چوارەم فێستیڤاڵەکە لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی بامەڕنێ بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی پێشاندانی کلتوری ناحیەکە و چۆنیەتی دروستکردن و کۆڵاندنی دانولە.

وتیشی، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریان لە فێستیڤاڵەکە کردووە و 15 تەنەکە دانولەیان کە دەکاتە زیاتر لە 300 کیلۆ کوڵاندووە و وردە وردە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جوتیارانی دەڤەرەکە بەرهەمی خۆماڵیان نمایش کردووە و دەیفرۆشن، زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی تا ئێستا بەژداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.

“وەکو گروپی گەنجانی خۆبەخشی بامەڕنێ، بەردەوام دەبین لەسەر ئەم فێستڤاڵە و ساڵانە ئەنجامی دەدەین” ساڵح بامەڕنی وای وت.

دانولە خواردنێکە کە چەند بەرهەمێکی دیکەشی وەک ساوەر و بڕۆش و تەنانت هەر کاتی کوڵانەکەشی کە گەنمە و دەبێت بە دانولە دەخورێت.

ناحیەی بامەرنێ دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خانمانی شارەزوور بۆ دروستکردنی ساوەر و دۆینە گەنم دەکو...

خانمانی شارەزوور بۆ دروستکردنی ساوەر و دۆینە گەنم دەکوڵێنن