رێژەی بەشداریی 97% بوو
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: چاوەڕێین سبەی گەرموگوڕیی هەڵبژاردن بەردەوام بێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر گەرموگوڕ بوو، هیوای ئەوە دەخوازن سبەی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی ئاوا جەماوەری و گەرموگوڕ بێت.
كۆمیسیۆنەكە ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، بە پێی داتاكان رێژەی بەشداربوون لە دەنگدان 97% بوو، كە ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو 215 هەزار و 960 كەس بوون لە هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت، “هەڵبژاردنەكە لە ژێر سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، چاودێرانی دەرەكی و ناوخۆیی، رێكخراوەكانی چاودێری هەڵبژاردن و دەزگاكانی میدیا بەڕێوەچوو، هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی و هیچ كێشەیەكی تەكنیكیی ئەوتۆش رووینەداوە شایانی باس بێت”.
كۆمیسیۆنی باڵا رایدەگەیەنێت، “سوپاسی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەت، چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، میدیاكاران و حزب و لایەن و هاوپەیمانییەتییەكان و كاندیدەكان دەكەین، كە بەشداربوون لە سەركەوتنی پرۆسەكە و بەڕێوەچوونی بە شێوەیەكی شەفاف و پاك، كۆمیسیۆن بەهیوایە ئەو گەرموگوڕیی هەڵبژاردن لە پرۆسەی دەنگدانی گشتییشدا سبەی بەردەوام بێت”.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت ئەنجامدرا و سبەی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
زۆرینەى هاوڵاتیان بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن
كۆمیسیۆن
لایەنە سیاسییەكانی كوردستان
سەرۆكایەتيی كۆمار داواكات بۆ پێكهێنانی حكومەت گفتوگۆ بكەن
هەڵبژاردنی كوردستان
ئەوانەی زووتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد سزادران
هەڵبژاردنی كوردستان
رۆژی هەڵبژاردن دەتوانی كارتەكەت وەربگریتەوە و دەنگیش بدەیت
كۆمیسیۆن چی دەڵێت؟
چاوەڕوان دەكرێت سبەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی كوردستان دەستپێبكات
"لە سێ رۆژدا جێگرەوەیان دیاریی بكرێت"