عەیار 21 بە 600 هەزارە

زێڕ باڵى نییە و فڕى

964+

وریا فەتاح

هەتا دێت نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە و بۆ ئەمڕۆش عەیار 21 خانەى 500 هەزارى جێهێشتوو بوو بە 600 هەزار.

ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024، یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2721 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، هەر 100 دۆلارێکیش بە 153 هەزار و 400 دینارە.

سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 685 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 628 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 600 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 515 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ بەرز بووەوە

نرخى زێڕ بەرز بووەوە