سێی دیکەش بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی کوردی خوێندکاری کۆلێژی سەربازی و پەیمانگای مفەوەزین لە کاتی چوونەوەیان بۆ دەوام تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون  و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سیانەکەی کەشیان بریندار بوون.

فارس عەزاوی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دیالە بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج چارجەر و تۆیۆتا کرۆلایەک بووە و سەرجەم بریندارەکان تەمەنیان خوار 20 ساڵە.

وتیشی، رووداوەکە لە رێگای نێوان دیالە و بەغدا روویداوە و کۆمەڵێک گەنجی خوێندکاری کۆلێژی سەربازی و پەیمانگای مفەوەزین، سێیان گیانیان لەدەستداوە و چوارەکەی دیکەش بریندارن .

روونیشیکردەوە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە شۆفێر و سەکنەکەیەتی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شەقامێکی خانەقین بووەتە رێگای مەرگ بۆ شۆفێران

شەقامێکی خانەقین بووەتە رێگای مەرگ بۆ شۆفێران