"لەکۆی 574 کەس 308 کەس دەنگیان داوە"

رێژەی دەنگدانی سەربازە کوردەکانی نێو سوپای عێراق %54 بووە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

سەربازە کوردەکانی نێو ریزەکانی سوپای عێراق، لە قەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەنگی خۆیان دا، کە ژمارەیان 574 سەربازی کورد بوو.

سیروان حەبیب، بەرپرسی بنکەی شەرگات لە سەڵاحەدین بە 964ـی وت، ” ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لە سنوری قەزای شەرگات و پارێزگای سەڵاحەدین 574 سەربازی کوردبوون و لەو رێژەیەش 262 کەسیان دەنگیان نەداووە”.

وتیشی، ئەو بنکەیەی دیاری کراوە لە قەزای شەرگات، دوو وێستگە لەخۆ دەگرێت و سەرلەبەیانی پڕۆسەکە بەخێرای بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە پاش نیوەڕۆ بەتەواوی پڕۆسەکە لاوازبووەوە، لەکاتژمێر 5:00 تا 6:00 کەس سەردانی بنکەی دەنگدانی نەکردووە و رێژەی دەنگدانیش لەو بنکەیە گەشتوەتە %54.

ئەوانەی دەنگدەدەن لەوێ دانشتویی شارەکانی هەرێمی کوردستانن و سەربازن لەنێو رێزەکانی سوپای عێراق و دەوامەکانیان لەسنوری قەزای شەرگات و پارێزگای سەلاحەدینە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات