وەجبەی ی11ـهەمینە

پەروەردەی کەرکوک بۆ وانەبێژان: یەکشەممە وەرن بۆ رێکارەکانی گرێبەستکردن

964+

ژووری هەواڵ

رۆژی یەکشەممە وەجبەیەکی دیکە لە مامۆستایانی وانەبێژی کەرکوک رێکارەکانی گرێبەستکردنیان تەواو دەکەن، پەروەردەی شارەکە داوایان لێدەکات بۆ ئەو مەبەستە سەردان بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024، پەروەردەی کەرکوک لیستنی ناوی زیاتر لە 70 مامۆستای وانەبێژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی گرێبەست بوونیان.

رۆژی یەکشەممە رێکارەکانی وەجبەی 11ـهەمی گرێبەستکردنی وانەبێژان ئەنجامدەدرێت و بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەیان دەبێت لە زنجرە 859 تاکو 897 کاتژمێر 8:30ـی بەیانی و لە زنجیرە 898 تاکو 936 کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئامادە بن.

لە کەرکوک 1100 مامۆستاى وانەبێژ هەیە کە سەر بە وەزارەتى پەروەردەى هەرێمن.

موچەى وانەبێژانى کەرکوک لە نێوان 300 بۆ 450 هەزار دینارە، بەپێى بەشە وانە و دوور و نزیکى وانەبێژان لە قوتابخانەکان موچەکانیان دیاریکراوە، بەڵام لەدوای گرێبەستکردن موچەی ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە دەبێت بە 500 هەزار دینار و دبلۆمەکانیش دەبێت بە 400 هەزار دینار.

وانەبێژەکانی سورداش و خەلەکان بچن بۆ پەروەردەی دوکان

وانەبێژەکانی سورداش و خەلەکان بچن بۆ پەروەردەی دوکان