حەزیان لە سەرچنارە
لە هەولێرەوە بۆ سلێمانى.. هەموومان کوردین و بڕایەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
تۆڕی 964 بەردەوامە لە دژایەتیكردنی شارچیەتی لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و كار لەسەر ئەوە دەكات، بۆچوونی راستەقینە و دروستی خەڵكی شارەكان بەرامبەر یەكتر بگەیەنێت.
كۆمەڵێك هاوڵاتی لە هەولێر لە بارەی شاری سلێمانى و خەڵكەكەی، بیروبۆچوونی خۆیان بۆ مایكی 964 دەربڕیوە.
بەگشتى ئەو هاوڵاتیانە وەک هەر کوردى شارێکى دیکە رێزو خۆشەویستى بۆ سلێمانى دەردەبڕن و زۆربەشیان حەزیان لە پیاسەى سەرچنار و مەولەوییە.
یەکێک لەو هاوڵاتیانەى هەولێر دەڵێت، سلێمانى چى و هەولێرى چی، هەموو مان کوردین و بڕایەوە.
ئێمە دژی شارچێتین.. ئێوەش وابن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح