پەیامی نێچیرڤان بارزانییە

هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە مانەوەی ئەڵمانیا دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی مەترسی و پێناسەکردنی بە هەڕەشەیەکی گەورەی داعش لەسەر عێراق، مانەوە و درێژکردنەوەی تیمە راوێژکارییەکانی ئەڵمانیا لە عێراق ق هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لێ دەکات.

رۆژی، 17.10.2024، پەرلەمانی ئەڵمانیا خوێندنەوەی دووەمی بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، پەرلەمانتاران بە زۆرینە مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە 1.11.2024 تاوەکو 31.1.2026 پەسەندکرد.

‎لە کاردانەوە و پەسەندکردنی ئەو بڕیارە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری حكومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا.

لە بارەی گرنگی بڕیارەکە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، داعش هێشتا هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ عێراق و ئاسایشی و سەقامگیریی ناوچەكە، ئامادەیی و هاوكاریی هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانمان لە شەڕی دژی داعش بەرز دەنرخێنم.

ئەوە لە کاتێکدا، حکومەتی ئەڵمانیا لە پلانیدایە 500 راوێژ و سەربازی دیکەی بۆ مەشق و راوێژکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رەوانەی ناوچەکە بکات، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانەی لە ناوچەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست بووە.

بەریتانیا لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام د...

بەریتانیا لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد...

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە