وێنەیەکی گەنجە ونبووەکە ... گرافیک؛ 964+
براى: گومانمان له براده‌رى خراپه
13 رۆژه گه‌نجێك له رانیه ون بووه و بێ سۆراغه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى 13 رۆژه له رانیه گه‌نجێك له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا ئه‌مڕۆش هیچ سۆراغێكی نییه، براكه‌شی ده‌ڵێت، گومانیان له براده‌رى خراپه بردبێتیان.
گه‌نجه‌كه، ناوى ئیبراهیم غه‌فور محه‌مه‌دە و ته‌مه‌ن 22 ساڵە، خه‌ڵكی گوندى فه‌قێیانى سنوورى رواندزن، به‌ڵام له رانیه ده‌ژین.
هاوڕێ فه‌قێیانى، برا گه‌وره‌ى ئه‌م گه‌نجه به 964ـى وت، نازانن براكه‌ى بۆ كوێ رۆیشتووه و بۆچیش تا ئێستا سۆراغى نییه.
وتیشی “داوامان له پۆلیس و ئاسایش تۆمار كردووه و پێمان وتوون، گومانمان له هه‌ندێك براده‌رى خراپ هەیە، كه له نزیكه‌وه ده‌یانناسن”.
روونیشیكرده‌وه، له رووى ده‌روونییه‌وه براكه‌ى زۆر باش نییه و پێشتریش چه‌ند جارێكی دیكه ماوه‌ى دوو تا سێ رۆژ ون بووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بوو به 13 رۆژ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به قسه‌ى براكه‌ى، دایك و باوكیان نه‌ماوه و برا ونبووه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆىدا ده‌ژیت.
كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه ونبووه ئه‌م ژماره مۆبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ر شوێنێك ئه‌م كه‌سه‌یان بینى، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07517547482