ئەمڕۆ كەمێك بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت یاریی مشك و پشیلەمان لەگەڵ دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا كەمێك بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دوێنێ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 17.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.67 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، كە 45 سەنت سەبارەت بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساس بە 70.84 سەنت دەستیپێكرد و بە هەمان شێوە 45 سەنت بەرزبووەوە.

یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو هەڵبەز و دابەزە مامناوەندییەی نرخی نەوت، ململانێ و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵایە، لەگەڵ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، كە ئاڵۆزی لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕی نەوت دروست كردووە.

شارەزایانی بازاڕی نەوت و خودی رێكخراوی ئۆپێك پێشبینیی ئەوەیان كردووە چاوەڕوان ناكرێت بەو وەزعەوە خواست لەسەر نەوت زۆر بێت و نرخەكەی زیاتر بەرزبكاتەوە.

هەرێمى کوردستان 77 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى رادەستى ...

هەرێمى کوردستان 77 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد