هەناسەدانی دەستکردی دانا

تەندروستی پێشمەرگە ژمارەی بێدەکانی بۆ دوو هێندە زیاددەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دوو ئامێری (Ventilator)ی  هەناسەدانی دەستکردی دانا و بڕیاری وایە، ژمارەی بێدەکانی بۆ دوو هێندە زیاد بکات

لە بەشی چاودێری چڕ (ICU)، ئێستا شەش بێدی چاودێری چڕ کار دەکات و بێدێکیش یەدەگە.

لە بارەی خزمەتگوزارییەکانەوە، هاوژین عوسمان، جێگری سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە سلێمانی بە 964ـی وتووە، بڕیارە نزیکەی حەوت بێدی دیکەیان بۆ دابین بکرێت، لەو کاتەدا چاودێری وورد بۆ دوو هێندە زیاتر دەبێت، تاوەکو بتوانین بارگرانی سەرشانی پێشمەرگە و هاوڵاتیان و کەس و کارییان کەم بکەینەوە.

لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال بەخۆڕاییە، “بڕیاریشدراوە خزمەتگوزارییەکان بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیش بکرێت بەخۆڕایی”، هاوژین عوسمان وای وت.

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، سەر بە یەکەی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، خاوەنی نزیکەی 12 سەنتەر و نەخۆشخانەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کاری سەرەکی پێشکەشکردنی چارەسەری تەندروستییە بۆ پێشمەرگە و کەسوکاریان، بە پلەی دووەم هاوڵاتیان.

بە گوێرەی داتای دەزگای تەندروستی پێشمەرگە کە دەست 964 کەوتووە، تەنیا لە ماوەی ساڵانی 2019 بۆ 2023، ساڵانە لە نەخۆشخانەکانی ئەو دەزگایە 900 هەزار کەس بۆ یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس، چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە بە کەیسە دووبارەکانەوە.

ماڵەکانی لای نەخۆشخانەی شۆرش دوکەڵەکەیان نامێنێ

ماڵەکانی لای نەخۆشخانەی شۆرش دوکەڵەکەیان نامێنێ

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە: موچە دابەش نەکرێت کارەسات ...

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە: موچە دابەش نەکرێت کارەسات روو دەدات