تاوتوێی چی دیکە کراوە؟
نێچیرڤان بارزانی ئەردۆغانی بینی و لەگەڵ تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان نین
964+
ئەحمەد مستەفا
جگە لە باسکردنی رێگەی گەشەپێدان کە کەنداو لە عێراقەوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، لە دیدارەکەی ئەمڕۆیان نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان باسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە و لەگەڵ ئەوە نەبوون کێشەکان تەشەنە بکات.
ئەوان داوایانکردووە، بە رێگەی ئاشتی چارەسەر بکرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16.10.2024 له ئه‌نقه‌ره، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا یەکیان بینی و دواتر كۆبوونه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه، “له‌مباره‌يه‌وه چۆنيه‌تيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كردووە”.
بەپێی راگەیەندراوەکە سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كردووەتەوە، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان داوە.
لە بارەی پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕىوە، راگەیەندراوەکە باسی لەوەکردووە، “له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئالۆزييه‌كان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن”.
لە بارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، پرۆژه‌ى رێگه‌ى گەشەپێدان قسە و باس ئاڵوگۆڕ کراوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوون”.