نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی هۆکارن

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لە دهۆک بەشێک لە کارەکانی راگرتووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک پێویستیان بە ئۆتۆمبێلە و دەڵێن، بەوهۆیەوە بەشێک لە کارەکانیان راگیراوە.

رێگر بێسفکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆک بە 964ـی وت، “پێشتر هەموو ساڵێک 15 ئۆتۆمبێلمان  بۆ دابین دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی هیچ ئۆتۆمبێلێکمان پێنەدراوە”.

“بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێل، تیمێک لە قەزای ئامێدی کارەکانی راگیراوە و لە کۆی شەش تیم، لە ئێستادا تەنیا دوو تیممان لەکاردان”، رێگر بێسکفی وای وت.

داوایشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، ئۆتۆمبێلیان بۆ بە کرێ بگرن بۆ ئەوەی لە کات و شوێنی خۆیدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، لە سنووری پارێزگای دهۆک، 773 زەوی مینڕێژ هەبووە، لەو ژمارەیەش، زیاتر لە 370 زەوی بە تەواوەتی پاک کراونەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زیاتر له‌ 100 مینى دژه‌ كه‌سی له‌ گوندى بێخاڵ دۆزرانه...

زیاتر له‌ 100 مینى دژه‌ كه‌سی له‌ گوندى بێخاڵ دۆزرانه‌وه‌

هێشتا 40%ـی زەوی مینڕێژکراو لە هەرێم پاکنەکراوەتەوە 

هێشتا 40%ـی زەوی مینڕێژکراو لە هەرێم پاکنەکراوەتەوە