لە زانکۆی سۆران
فێستیڤاڵی خۆراک و بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە رۆژی جیهانی خۆراک و لە زانکۆی سۆران، فێستیڤاڵی خۆراک و بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناونیشانی (بەرەو گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆ) بەڕێوەچوو.
ئەمە سێیەمین فێستیڤاڵی زانکۆی سۆرانە کە بۆ خستنەڕووی بەرهەمی ناوخۆ و جوتیاران ئەنجام دەدرێت، لە فێستیڤاڵەکەدا خوێندکارانی زانکۆ بە دروستکردنی خواردنی کوردەواری و شیرینی و جوتیاران و خاوەن کارگەکانیش بە نمایشکردنی بەرهەمەکانیان، بەشداریان کرد.
خورشید شەرو شوکری، جوتیارێكی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، “بە 13 جۆر بەرهەمی خۆماڵی بەشداریم کردووە و کردنەوەی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانمان”.
لە فێستیڤاڵەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سۆرانـدا بەرهەمی زیاتر لە 80 خوێندکار و 10 جوتیار و نزیکەی 15 کارگەی خۆماڵی خرایەڕوو.
پێداچوونەوە:شۆڕش قادری