یه‌كێتى مامۆستایان: بێده‌نگ نابین
بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵى 8000 مامۆستا‌ى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك بێهیوا کرد
964+
فەرهاد حەسەن
دادگاى باڵاى فیدڕالى له به‌غدا بڕیارێكی له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى راژه‌ى مامۆستایان خوێندنى كوردى له كه‌ركوك ده‌ركرد، مامۆستاكان پێی دڵخۆش نه‌بوون و بێهیوای کردن، به‌ڵام یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت، بێده‌نگ نابن و پێویسته راژه‌ى ئه‌و مامۆستایانه بگوازرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق.
بڕیاره‌كه دواى ئه‌و سكاڵایه دێت كه نۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی، لە رۆژى 2.9.2024 داوایان كردبوو راژەكانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق و سكاڵاكه‌شیان لە دژی هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی كورستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆمار كردبوو.
بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى دوێنێ ده‌رچوو، ئه‌وه‌ى رەتكردەوە كه دۆسییەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ، ئه‌نجام بدرێت و له‌ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه كه “ئەوە لە تایبەتمەندی و پسپۆڕی ئێمەدا نییە”.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان بێده‌نگ نابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا و بڕیاره‌كه‌شی به “نادادپه‌روه‌ر” پێناسه‌كرد.
وتیشی “پێشتر له كارنامه‌ى حكومه‌تى سودانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه هاتووه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى تووندڕه‌وى عێراقه‌وه دژى وه‌ستانه‌وه”.
ژماره‌ى مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك هه‌شت هه‌زارن، له‌و ژماره‌یه شه‌ش هه‌زار و 500 مامۆستان هه‌زار و500 یشیان فەرمانبەری پەروەردەن.