هەزار و 100 کەسن

کەمئەندامانى پشدەر ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ، ئاگادارى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات ئەوانەى UPN یان نەکردووە، لەمڕۆوە سەردانى بانکى قەڵادزێ بکەن و ئەنجامى بدەن.

زانیاری دەربارەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)  ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

شنۆ خدر حەسەن، لێپرسراوى بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ بە 964ـى وت،” لە ئەمڕۆوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن سەردانى بانکى قەڵادزێ بکەن و کۆدى UPN ئەنجامى بدەن”.

وەک باسى دەکات، بۆ ئەمڕۆ ئەو کەمئەندامانە ئیشەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت کە لە دەرەوەى شارى قەڵادزێوە دەچنە بانکى قەڵادزێ، لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 بۆ 5:30 خولەکى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشى کرد، ژمارەى ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى کۆدى UPN یان نەکردووە و پێویستە بیکەن 1100 کەسن.

بەپێى ئاگادارییەکى بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێش بێت، پێویستە بۆ ئەنجامدانى کۆدى UPN ئەم پێویستیانە لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ بانک:

1. دەبێت کەمئەندامەکە خۆی ئامادە بێت.

2.  کارتى نیشتمانى کەمئەندام.

3. کارتى نیشتمانى وارسى کەمئەندام.

4. کارتى زانیارى بۆ جیاکردنەوەى ناوشار و دەرەوەى شار.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى سنوورى پشدەر ئاگادار دە...

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى سنوورى پشدەر ئاگادار دەکرێنەوە