دواى دابەزینەکەى دوێنێ

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە دوێنێ، نرخى نەوت بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو رووى لە دابەزین کرد و هەر بەرمیلێکى نزیکەى سێ دۆلارى لێبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.

هەفتەى رابردوو ئەگەرى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئێران، نرخى بەرمیلێک نەوتى لە 80 دۆلار نزیک کردەوە، بەڵام ئێستا ئەگەرى هێرشەکە کەمتر بووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى نرخى نەوت رۆژ بە رۆژ داببەزێت.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێو دەکرێت، هاوكات به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا بە 70 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت، ئەو نرخانە هەرچەند بەراورد بە ساتى کردنەوەى بازاڕ لە دوێنێدا نزمترن، بەڵام بەراورد بە کاتى داخستنى بازاڕ لە ئێوارەى دوێنێدا بەرەو بەرز بوونەوە رۆیشتووە.

گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هەفتەى رابردوو هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نەوت بوون.

نرخى نەوت هاڕەى کرد

نرخى نەوت هاڕەى کرد