نزیکەی 28 ملیۆن دینارە

پارە تەرخانکرا بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە دەربەندیخان

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی و وەزیری ناوخۆ رەزامەندیاندا لەسەر دابینکردنی پارەی پێوسیت بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە دەربەندیخان.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر دابینکردنی نزیکەی 28 ملیۆن دینار و ئەو پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە دەربەندیخان خەرجدەکرێت.

باڵەخانەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە دەربەندیخان پێوستی بە فراوانکردن و نوێکردنەوە بەشێک لە کەلوپەل و دەرگا و پەنجەرەکانی هەیە و بڕیارە بەو پارەیە ئەو کێشانەی بۆ چارەسەر بکرێت.

لەئێستادا رێکارەکانی نۆژەنکردنەوەکە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کۆتایی ساڵ تەواو بکرێت.

تیمێکی دوو کەسی دۆزینەوەی تەرم بۆ بەرگری شارستانی دەرب...

تیمێکی دوو کەسی دۆزینەوەی تەرم بۆ بەرگری شارستانی دەربەندیخان دامەزراوە