دیمەنێکی ثێدانی رێنماییەکان بە قوتابیان ... وێنی؛ بەرگری شارستانی هەڵەبجە.
وانه‌یه‌كی خوێندنیان كرده كردار
به‌رگریى شارستانیى خورماڵ قوتابیان له ئاگركه‌وتنه‌وه دوور ده‌خاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قوتابخانه‌یه‌كی خورماڵ وانه‌یه‌كی قوتابیانى برده به‌رگریى شارستانى ناحیه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌ى كردارى رێنمایی و خۆپارێزییه‌كان ببینن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیش ده‌ڵێت، قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر داواى خۆیان هاتبوونه لایان.
قوتابییه‌كان، هى قوتابخانه‌ى د. مسته‌فا زه‌ڵمی ناحكومى بوون.
موقەده‌م سه‌روه‌ر محه‌مه‌د سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى خورماڵ به 964ـى راگه‌یاند، قوتابییه‌كان بۆ وه‌رگرتنى رێنمایی و چۆنیه‌تى خۆپارێزییه‌كان و ئاشنابوونیان به ئامێره‌كانى ئاگركوژێنه‌وه، سه‌ردانیان كردبوون.
وتیشی “هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك داوا بكات ئێمه ئاماده‌ین رێنماییان به‌شێوه‌ى كردارى پێبده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چۆنیه‌تى خۆپاراستنى منداڵان له رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه و دروستبوونى ئاگر و ئاگا‌داربوو‌نیان لە مەترسیە کانی ئاگر و دوورکەوتنەوەیان، له‌و رێنماییه سه‌ره‌كییانه بوون كه پێویست بوو قوتابییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كردارى بیزانن.
روونیشیكرده‌وه، فێركردنى قوتابیان به‌شێوه‌ى كرداره‌كى كارئاسانییه‌كى باش ده‌بێت بۆ ئه‌و وانه‌یه‌ى كه تایبه‌ته به به‌رگرى شارستانى و له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرێن.