به‌ دڵى خه‌ڵكه‌كه‌ى نییه‌

چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستى له‌ خورماتوو بوونه‌ خۆڕایی

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لە نەخۆشخانەی گشتيی خورماتوو پسولەی نەخۆش و تەبەڵە و وەرگرتنی دەرمان کرایە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام كاتیان بۆ ئه‌م خۆڕاییه‌ دیاریكردووه‌ ئه‌ویش لە کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ تا 8:00ـی سەر لەبەیانییه‌.

بڕیارەکە لەلایه‌ن وەزیری تەندروستی عێراقەوە دەرچووە و هەموو نەخۆشخانەکانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ خورماتوش ده‌ستى به‌ جێبه‌جێكردنى كرد.

محەمەد جومعە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى باسكراوه‌ بۆ هاوڵاتیان ده‌بنه‌ بێ بەرامبەر.

وتیشی “پێشتر نرخی پسولە لە سێ هەزار دینارەوە کرایە چوار هه‌زار و 500 دینار و نرخی تەبەڵەی نەخۆشیش لە پێنج هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار”.

لای خۆیه‌وه‌، ماهیر جەلال، هاوڵاتی لە خورماتوو بە964ـی وت، زۆر دڵخۆش نین بە بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی، چونکە پێیانوایە ئەو کاتانەی بۆ نەخۆش دیاریکراوە لە بەرژەوەندی نەخۆش نييە و سوودێکی ئەوتۆیان پێناگەیەنێت.

ده‌شڵێت “زۆرترین نەخۆش لە کاتەکانی بەیانی تا نیوه‌ڕۆ سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، نەک لەو کاتانه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌”.

لە سنوری قەزای دوزخورماتوو نەخۆشخانەیەکی گشتی و چوار مەڵبەندی تەندروستی و 26 بنکەی تەندروستی و یەکەیەکی چاودێری هەیە، به‌ڵام بڕیارەکە تەنیا لە نەخۆشخانەی گشتی قەزاکە جێبەجێ کراوە و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی دیکە جێبەجێ بکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێنمایی و کوتانى منداڵان لە خورماتوو دەستیپێکرد

رێنمایی و کوتانى منداڵان لە خورماتوو دەستیپێکرد