دیمەنی بۆردومانی شوێنی چەکدارەکان... وێنە؛ خانەی راگەیاندنی ئەمنی.
یه‌كێکیان به‌رپرسێكی باڵایه
چوار چه‌كدارى داعش له سنوورى له‌یلان كوژران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق بڵاویكردوه، به‌م به‌یانییه له ناوچه‌ى له‌یلانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك ته‌رمى چوار چه‌كدارى داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له‌وان به‌رپرسێكی باڵا بووه.
كوژرانى ئه‌م چه‌كدارانه دواى ئه‌وه‌دێت كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هێزه ئاسمانییه‌كانى عێراق دواى ده‌ستخستنى زانیاری، له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى جه‌نگی F-16 ـه‌وه بۆردومانى ئه‌و شوێنه‌یان كرد كه چه‌كداره‌كانى لێبووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سێ رۆژ چاودێریی وردى ئه‌م چه‌كدارانه‌یان كردووه، تا به وردى شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان كردوون.
باس له‌وه‌ش كراوه كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به‌رپرسێكی باڵایه، به‌ڵام ناو و پله‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه.