پۆلیس: ده‌درێنه دادگا
هێشتا بانگه‌شه ته‌واونه‌بووه به‌شێك له پۆسته‌رى كاندیدان له دهۆک پێچرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردووچه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرى بچووك له‌ناو سه‌نتره‌ى دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ركران كه پۆسته‌ر و وێنه‌ى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیان كۆكردبووه، له‌كاتێكدا هێشتا چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
له سۆشیاڵ میدیاكانى دهۆك چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرانه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كه‌سێك پۆسته‌رى كاندیده‌كانیان له‌سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كانى ئه‌م پارێزگایه كۆكردووه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستى بردنیان له ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان دایانناون.
عه‌قید هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی دهۆك به 964ـى رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه راده‌ستى دادگا ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ى رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌ر، چونكه ده‌ڵێت “سه‌رپێچی و كارى نایاساییان كردووه”.
به‌پێی بڕیاری كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له رۆژى 25.9.2024 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد و ئه‌مشه‌و سێشه‌ممهش كۆتایی پێدێت.
دوێنێ، مه‌ڕوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه كاتژمێر 12:00ـى شه‌وى 15ـى ئه‌م مانگه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێدێت و تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌ر و بڕیارێك نییه ماوه‌ى بانگه‌شه درێژ بكرێته‌وه، بۆیه له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا كۆتایی پێدێت.