"بۆ ناساندنى مه‌رگه‌ساته‌كه‌یه به جیهانى عه‌ره‌بی"
کتێبی “عوزێر” رزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کتێبی “عوزێر” بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە، چیرۆكى ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى كه رزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانه و له‌لایه‌ن عارف قوربانى له ساڵى 2013 ـه‌وه نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه، له چه‌مچه‌ماڵ رێوڕەسمێک بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه به زمانى عه‌ره‌بی رێكخرا، كه لەلایەن جومعه جه‌بارى وه‌رگێڕدراوه و رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفالیش بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دکتۆر جەبار گۆران، كه ئه‌ركى چاپكردنى كتێبه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ بووه، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، ئه‌م هه‌وڵه‌ى بۆ زیاتر ناساندنى مه‌رگه‌ساته‌كه‌یه به جیهانى عه‌ره‌بی.
ده‌شڵێت “خزمەتکردن بە کەیسی ئەنفال و ناساندنی ئەو مەرگەساتەی میللەتی کورد بە جیهانی دەرەوە، تەنیا و تەنیا ئەرکە لەسەرم “.