پیاوان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن؟

هۆشیاری لەبارەی دیاریکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە دەدرێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هەروەک دەزانین نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەموو جیهان روویان لە زیادبوون کردووە، کوردستانیش بەدەر نییە لەو مەترسییە، بۆیە هۆشیاری لەبارەی دیاریکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە دەدرێت.

د. نارین نەوزاد پسپۆڕی تیشک و سۆنەر بە 964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی ژمارەی نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمەک لە کۆمەڵگاکەمان زیادی کردووە، پێشکنینی پێشوەختە بۆ ئەو نەخۆشییە بۆ هەر تاکێک پێویستە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانە ئەهلی و حکومییەکان بە کات و تێچوویەکی کەم دەکرێت”.

“نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو دنیا هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە و بەتایبەتیش شێرپەنجەی مەمەک رووی لە زیادبوونە و بەراورد بە ساڵانی پێشوو لە تەمەنی گەنجتر دەردەکەوێت”، د. نارین نەوزاد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بەرپرسیارن لەوەی کە بەردەوام پشکنین بۆ تەندروستی خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024 سیمینارێک بۆ هۆشیاری دیاریکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا

چالاكییەكی وەرزشی بۆ توشبووان و رزگاربووانی شێرپەنجە ...

چالاكییەكی وەرزشی بۆ توشبووان و رزگاربووانی شێرپەنجە ئەنجامدرا