سەردانی چاودێری کۆمەڵایەتی بکەن

خاوەن پێداوەستیە تایبەتەکانی کفری ئاگادار کرانەوە

964+

توانا نەقی

هەموو ئەو خاوەن پێداویستیانەی موچەیان هەیە و دانیشتووی قەزای کفرین و تا ئێستا بایۆ مەترییان نییە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی گەرمیان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، چاودێری و گەەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاویکردەوە، هەموو ئەو خاوەن پێداویستیانەی مووچەیان هەیە و دانیشتووی سنوری قەزای کفرین ئاگادار دەکەنەوە کە تا ئێستا بایۆمەتری یاخود کۆدی UPN نییە.

دەشڵێت، ئاگادریەکە بۆ ئەوەیە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لیژنەی بایۆمەتری و کۆدی UPN لەکاتژمێری 8:00ـی بەیانیەوە تاوەکو 6:00ـی ئێوارە لەبەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کفری بۆ ئەو مەبەستە دادەنیشن دەتوانن سەردانیان بکەن.

دەبێت ئەو کەسانە ئەم پێداویستیانەیان پێبێت، کارتی نیشتیمانی و پێناسی تایبەت بە کەمئەندامی و خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئەوانەى بۆ دروستکردنى UPN سەردانى بانک دەکەن ئاگاداربن

ئەوانەى بۆ دروستکردنى UPN سەردانى بانک دەکەن ئاگاداربن