کەش و هەوا

ئاسمان پەڵە هەورە و لەگەڵیشیا تۆزاویە

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش جێگیرن و وەک خۆیان دەمێننەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبێنێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن لە چاو ئەمڕۆدا و ئاسمانێش هەر پەڵە هەوری دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 38 پلە و نزمترین و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 24 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ دوو شەممە 14– 10 – 2024
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى