موچەکانتان هات

ژنانی شاخ گیرفانیان گەرم دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

سبەی مووچەی مانگی هەشتی ژنانی شاخ لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت کە 130 کەسن.

رمەک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “بەهەوڵی هەموو لایەک توانرا مووچەی ژنانی شاخ  لە پارێزگای سلێمانییەوە بهێنرێتەوە بانکی چەمچەماڵ کە ژمارەیان 130 کەسە”.

وتیشی، سبەینێ دووشەممە 14.10.2024 ئەو توێژە دەتوانن سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ژنانی شاخ، ئەو ژنانە بوون کە لەگەڵ هاوسەرەکانیان لە شاخ بوون و هاوسەرەکانیان شەهیدبوون، مووچەکەیان 60 هەزار دینارە و مووچەی مانگی هەشتی ئەمساڵە وەریدەگرن”، رمەک رەمەزان وای وت.

لە یەک قوتابخانەی چەمچەماڵ 12 مامۆستا

لە یەک قوتابخانەی چەمچەماڵ 12 مامۆستا "سزادراون"

لە کاتی وەرگرتنی موچە چەند کەسێک ژێر دەست و پێ کەوتن

لە کاتی وەرگرتنی موچە چەند کەسێک ژێر دەست و پێ کەوتن