چوار کەسی دیکەش بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، “جۆری رووداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت کە بەهۆی تیژڕەوییانەوە لەنزیک پردی سەرحە، تووشی رووداوەکە بوون.”

روونیشیکردەوە، رووداوەکە بەمشێوەیە بووە، کاتێک ئۆتۆمبێلی یەکەم کە لە جۆری ئەلەنتەرا بووە، ویستویەتی لە جادەکە بپەڕێتەوە سایدی دووەم، بەڵام ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە خێرایی هاتووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و نەیویستوە خۆی بە ئەلەنتەرەکەدا بکێشێت و لە جادەکە دەرچووە، دواتر خۆی بە ستۆنێکی کارەبادا کێشاوە و پاشان وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،، سێ سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەشی و سێ کەسی دیکە کە لەناو ئەلەنتراکە بوون، بریندار بوون.

“ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەربازی سوپای عێراقن”، موئەیەد عەباس وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکولینەوەش لەروداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس ب...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس برینداربوون

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا