لە زاویتە

بارهەڵگرێکی میکسەر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ یەکشەممە، بارهەڵگرێک لە جۆری میکسەری چیمەنتۆ لە سنووری زاویتە و نزیک کارگەکەی وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە پەیجی خۆی بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لە کۆنترۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و بەهۆیە کەوتووە بە لاداو شۆفێرەکەی گیانی لەدەسداوە.

میکسەری چیمەنتۆکە شۆفێرەکەی لە سەر ئەو گردە ویستوویەتی بیشوا و چیمەنتۆی لێبکاتەوە کەچی وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی تیادا بووە.

رووداوەکە لە شەقامی بابلۆ نە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک روویداوە.

بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و دوو کەسی کوشت

بارهەڵگرێک ستۆپی نەما و دوو کەسی کوشت